دارایی هەرێم: عێراق تەنها 48%ی بەشە بودجەی 2024ی بە 52 گوژمە بۆ ناردووین

وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، “وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها لە 48%ی شایستەی لە بەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2024 بە 52 گوژمە ناردووە بە گوێرەی پشکنینی هەژماری بانکیمان لە بانکی ناوەندیی عێراق/ لقی هەولێر.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە 1ی1ی2024 تاوەکو 31ی12ی2024 وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەکۆی 20 ترلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزاری کۆی شایستەکانی هەرێمی کوردستان تەنها 10 ترلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 544 هەزار و 589 دیناری ناردووە کە دەکاتە 48%ی کۆی شایستەی هەرێم.

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لەساڵی 2024 وەزارەتی دارایی فیدراڵ یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئەو تەمویلەشی بۆ مووچە ناردوویەتی بەنزیکەیی دەکاتە مووچەی 10 مانگی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە تێکڕای ساڵەکە.

دەشڵێت، “ئەو پارەیەشی ناردوویەتی بە پچڕ پچڕ و بە 52 گوژمە گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.”

لەلایەکی دیکەشەوە، سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکان، ئەوەی خستووەتەڕوو،  کە بڕی (4,347,484,382,654) دینار کۆی داهاتی نانەوتیی هەرێمە تا (2024/11/30) بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی هەرێم کە مانگانە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردراوە.

لە بەشێکی بەیاننامەی وەزارەتی دارایی فیدراڵیدا هاتووە کە حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە ناردنی داهاتە نانەوتییەکان بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی، ئەوەش لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان لە مانگی ئایار تا مانگی تشرینی یەکەم بڕی (399,168,964,500) دیناری خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە بانکی ناوەندیی عێراق/ لقی هەرێم/هەولێر، بەپێی مادەی (29) لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە (6)ی ساڵی (2019) و رێککەوتنی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر ناردنی ( 50%)ی داهاتە فیدراڵییە نانەوتییەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بڕە داهاتە ناوخۆییەی کە ماوەتەوە، بۆ خەرجیی بەکارخستنی دامودەزگاکانی حکومەت و خەرجیی وەبەرهێنان لە هەرێم خەرج کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراقیش زیاترە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، “رێژەی سەوزایی سلێمانی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراقیش زیاترە”. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی…
Total
0
Share