ئیدارەی پارێزگای هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ 6:00ی ئێوارە بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بارانێكی به‌خوڕ و ته‌زره‌ی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دادەبارێت.”

داواش دەکات، دانیشتوانی شارەکە، لەو ماوەیەدا واتا لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و نزیکى رووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرزدەبێتەوە و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن.

باس لەوەش دەکات داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، هەموو ئەو رێگا و شوێنانەشی کە پێشووتر لەلایەن لایەن پەیوەندیدارەکان ئاگاداری بڵاوکراوەتەوە، ئوتۆمبێلەکانیان رانەگرن و بەکاریان نەهێنن.

باسی لەوەشکردووە، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و رووداوێکی چاوەڕواننەکراو و ئیدارەدانی حاڵەتی ئەو رێژە بارانبارینە زۆرەی ئەمڕۆ و کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە و بەهۆی داڕشتنی پلان و بەرنامە و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە و رێگه‌چارەسەریی پێویست لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی روودانى لافاو و  هۆکارەکانى، کە بەهۆیانەوە تا ئاستێکی زۆر مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لە شارەکەمان کەمبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

ئیسماعیل گەڵاڵی: وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکەکانی عێراق بێنە سلێمانی بێبەرامبەر دوو بینام هەیە پێیاندەدەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكى ده‌ستگیركرد کە لە هەولێر داواکراو بوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە كە چەندین فەرمانی ده‌ستگیركردنی‌ هەبووە لەشاری هەولێر. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانى…
Total
0
Share