هەڤاڵ ئەبوبەکر: چێكی سیستمی غاز و شۆفاژەکانتان بکەنەوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز چێکی سیستمی غاز و شۆفاژەکانیان بکەنەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاندووە، “لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییزدا، دڵنیاتان دەکەینەوە، کە فەرمانگا پەیوەندیدارە حکومییەکان، لە هەموو بوارە خزمەتگوزارییەکاندا بەردەوامن لە ئەرکی دڵسۆزانەی خۆیان و چاودێریی و بەدواداچوونی پێویست و بەردەوام بۆ هەموو بوارە خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەکەن و رێکاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر”.

داواشی لە هاوڵاتییان کردووە، “چێکی دڵنیایی تەواو بۆ سیستمی غاز و شۆڤاش و سەری کونج و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆ و تانکی سەربان بکەنەوە، لە بوونی هەرکێشە و ناتەواوییەک لەم بوارانەی باسکران، لەکۆڵان و گەڕەکەکاندا پەیوەندیی بە فەرمانگەی پەیوەندیدارەوە بکەن”.

‏‎

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگاداردەكاتەوە كە سبەینێ سەردانی بانكی زاگرۆس بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی…
Total
0
Share