هەولێر.. شۆفێرێك بە چوار جۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

چەك و مادە دەستبەسەرداگیراوەكان

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوای ڕوداوێكی هاتوچۆ شۆفێرێكیان دەستگیركردووە كە چوار جۆر مادەی هۆشبەر و چوار حەبی هۆشبەر و دەمانچەی پێبووە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە كە لە شەقامی 120 مەتری نزیك گوندی ئیتاڵی، ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویداوە و یەكێك لە شوفێرەكان هەڵاتووە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە.

ڕونیشیكردەوە، پاش پشكنینی ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری (هۆندا ئەكسێنت) دەركەوت كە شوفێرەكە مادەی هۆشبەری پێبووە، بۆیە دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ كرد و توانییان تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز عەرەب بە ناوی (ع.ع.س) تەمەن 35 ساڵ دەستگیربكەن.

پۆلیسی هەولێر ئاشكراشیكرد، لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ، جامایكا، تریاك و حەشیش) و چوار جۆر حەبی هۆشبەر، دوو بتڵ خواردنەوەی كحولی، دەمانچەیەكی كڵۆكی توركی، دوو مەخزەن و یەك فیشەك، سەرەڕای كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەكەیدا و، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

بابەتی پێشتر

دوا جەنگی ترەمپ.. ئەمشەو لە واشنتن چی ڕودەدات؟

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن تۆماركردنی حزب و كەسایەتییەكان دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share