بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت تا ئێستا 21 تەرم دۆزراونەتەوە

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە لە رۆژئاوای تورکیا ژێرئاوکەوت و تا ئێستا تەرمی 21 کەس دۆزراوەتەوە کە پێنجیان منداڵن.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لەدوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی لاستیکی تایبەت بە کۆچبەرانی نائاسایی هەڵمەتی گەڕان بەدوای تەرمەکان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی بە زیندوویی مابوونەوە دەستیپێکرد.

ئاشکراشیکرد، توانرا دوو کۆچبەر رزگاربکرێن، دووانی دیکەشیان خۆیان رزگارکردبوو، تەرمی 21 کەسیش دۆزرایەوە کە لە ناویاندا پێنج منداڵ هەیە بێ ئەوەی ناسنامەکانیان بزانرێت.

باسیلەوەشکرد، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی ژمارەی سەرنشینانی بەلەمەکە و دۆزینەوەی تەرمەکان لە رێگەی هێلیکۆپتەر و کەشتییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی دژە تیرۆر وەردەگیرێنەوە و ڕادەگیرێن

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری لێپێچینەوەی ئەو کەسانەیدا کە بەنایاسایی ناسنامەی دژە تیرۆریان بۆکراوە، سەرجەم ناسنامەکانی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: سێ کەس بەتۆمەتی شەڕەتەقەکەی ئەمشەو دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، روونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەتەقەکەی ئەمشەوی گەڕەکی تەیراوە بڵاوکردەوە. لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە…
Total
0
Share