کەمی نەختینەی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بەهای دۆلاری بەرزکردەوە

دوای جێگیربوونی بەهای 100 دۆلار لە 150 هەزار دیناردا لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەهای دۆلار رووی لەبەرزبوونەوەکرد و نزیکەی 250 دیناری چووە سەر، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی پارەی نەختینە لە خشتەی خستنەڕووی بانکی ناوەندیی عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 209 ملیۆن و 426 هەزار و 584 دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش تەنها 16 ملیۆن و 430 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بوو، 192 ملیۆن و 996 هەزار و 584 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بوو.

لە هەفتەی رابردوو، بڕی نەختینەی دۆلار لە خشتەی بانکی ناوەندییدا، بڕەکەی بەرزتربوو، ئەوەش بووە هۆی دابەزینی دۆلار بە جۆرێک هەندێک کات لە خوار 150 هەزار دیناردا مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی بڕی نەختینە کەمی کرد، بەهاکەی بەرزبووەتەوە.

دۆلاری نەختینە (کاش) چۆن کاریگەری لەسەر بازاڕ دەبێت؟

ئەو بڕە پارەیەی بانکی ناوەندیی دەیخاتە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراقەوە بە نەختینە هەژماردەکرێت، شارەزایانی دراو ئاماژە بەوەدەکەن، زۆری خستنەڕووی نەختینە متمانە بۆ بازرگانان دروست دەکات و کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار، کەمیشی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی دۆلار.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. ئوسترالیا سێشەممەی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقاف رێنمایی لەبارەی مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share