حکومەتی هەرێم بڕیاری کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانی دەکرد

لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد و بەپێی یەکێک لە بڕیارەکان، حکومەتی هەرێم دوای خوێندنەوەی دۆخی کۆرۆنا و دوای جەژنی ڕەمەزان بڕیاری کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان و پەیمانگاکانی سەربە وەزارەتی پەروەردە دەدات.

بەپێی ئەو بڕیارەی کە لیژنەکە دەریکردووە و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردووەتەوە جەژنی ڕەمەزان قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێم و لە کاتژمێر 12:00 شەوی کۆتا شەوی ڕەمەزان، تا کاتژمێر 12:00 ی سێیەم ڕۆژی جەژن قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت.

لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕاشیگەیاندووە، کە گەشتی وڵاتی هیندستان بۆ هاوڵاتییانی عێراقی قەدەغەکراوە و ئەوانەشی 10 ڕۆژ پێش ئێستا سەردانی هیندستانیان کردووە دوای هاتنەوەیان بۆ هەرێم کەرەنتینە دەکرێت، بەپێی ئەو بڕیارانەی کە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەریکردووە پێشتر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: بەشی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچە ڕاسپێردرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەشی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاسپێردرا. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share