له‌ سلێمانى به‌هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ ڕوویدا و سێ كه‌س برینداربوون

له‌نێو ماركێتێكدا له‌ شارى سلێمانى شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌نێوان دووبنه‌ماڵه‌ دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌ به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌نێو ماركێتێكدا له‌ گه‌ڕه‌كى كانى كورده‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌نێوان دووبنه‌ماڵه‌ دروستبووه‌.

وتیشی، به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س برینداربوون و گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، تا چاره‌سه‌رى پزیشكیيان بۆ بكرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس جه‌ختیشی كرده‌ه‌وه‌، شه‌ڕه‌كه‌ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دروستبووه‌ و هێشتا ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر و دهۆک سێ کۆمپانیای دەرمان داخران

بابەتی دواتر

دوای 16 مانگ لە زیندانیکردنی سبەینێ ژنه‌ چالاكوانێكى بادینان دادگایی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
4
Share