دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵگیرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەکەی ئەمڕۆ شەممە هەڵبگیرێت.

دانیشتنەکە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بەتایبەتی ژنان و منداڵان، کە هاوپێچ و تەواوکەری رێککەوتننامەی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بوو.

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنی یەکەمی یاسای پاسپۆرت ژمارە (23)ی ساڵی 2015ی تەواوکرد.

هەروەها پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیارکراوی یەکەمین هەمواری یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی ژمارە (25)ی ساڵی 2016ی تەواوکرد.

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی و بە ئامادەبوونی 171 ئەندامی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: دەبێت عێراق بەزووترین کات پارەی مووچە بنێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێم هەموو پابەندییەکی خۆی بە تەواوی جێبەجێکردووە و دەبێت عێراق بەزووترین کات پارەی…
Total
0
Share