عێراق لە رووی یەدەگی غازەوە لەناو وڵاتانی عەرەبی چەندەمە؟

بەپێی نوێترین ئامار و داتاکان، عێراق لە رووی یەدەگی غازەوە لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبی دێت و بەشێکی بەرچاوی ئەو سامانەش دەکەوێتە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانیەوە.

لە راپۆرتێکی ناوەندی توێژینەوەی وزەی ئەمریکا سەبارەت بە یەدەگی غازی 10 وڵاتی عەرەبی، هاتووە، کۆی یەدەگی غازی سەلمێندراو، لەو 10 وڵاتە عەرەبییە ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردووە، هەریەکە لە قەتەر، سعودییە و ئیماڕات، کۆنتڕۆڵی %70ی کۆی یەدەگی ئەو غازەیان کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، عێراق لەو لیستەدا لە پلەی پێنجەم دێت و خاوەنی 131 ترلیۆن پێ سێجا یەدەگی غازە، بەشی زۆری ئەو یەدەگەش دەکەوێتە سنووری هەرێمی کوردستان، بەتایبەت پارێزگای سلێمانی و کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، ئەمەش چەمچەماڵی کردووە بە سەبەتەی غاز و وزەی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی…
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو…
Total
0
Share