بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتەكەی بۆ مانگی ئەیلول ئاشكراكرا

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتەكەی بۆ مانگی ئەیلول بڵاوكردەوە كە داهاتەكەی زیاترە لە هەشت ملیار دۆلار.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق كە داتاكانی لە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراقەوە وەرگرتووە و تێیدا هاتووە، لە مانگی ئەیلولدا 98 ملیۆن و 765هەزار و 153 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوەی عێراق كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، داهاتی ئەو نەوتەی فرۆشراوە هەشت ملیار و 773 ملیۆن دۆلار بووە كە تێكرا ڕۆژانە سێ ملیۆن و 292 هەزار بەرمیل نەوت بووە و هەر بەرمیلێك نەوت بە 88 دۆلار و 83 سەنت فرۆشراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share