زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی ناوچەیەک لە بەریتانیا ماڵەکانیان چۆڵکرد

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، بۆمبێکی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی لەدوای دۆزینەوەی لە ناوچەی پلایماوس، لە دەریادا تەقێندرایەوە و پێشتریش 10 هەزار هاوڵاتی ئاگادارکرانەوە کە ماڵەکانیان چۆڵبکەن.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا، ئەو بۆمبە 500 کیلۆگرامە چەند رۆژی رابردوو لە حەوشەی ماڵێک لە شاری پلایماوسی کەنار دەریا لە کەناراوەکانی باشووری خۆرئاوای بەریتانیا دۆزرایەوە.

پێشتریش زیاتر لە 10 هەزار دانیشتووی ناوچەکە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی خۆیان ماڵەکانیان چۆڵکرد، چونکە بۆمبە نەتەقیوەکەیان لەو شوێنە گواستەوە و لە دەریادا تەقاندیانەوە.

شاری پلایماوس کە بۆ چەندین سەدە شوێنی بنکە دەریاییەکانی بەریتانیا بووە، یەکێک بووە لەو شارانەی کە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا بە چڕی بۆردومانکراوە و بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، 59 هێرشی ئاسمانی لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیدا کراوەتە سەر ئەو شارە و بەهۆیەوە هەزار و 174 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 3 هەزار و 800 ماڵیش وێران بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هێرشەکەمان بۆسەر ئێران یەکێک بوو لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوو

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێرشەکەیان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە “زۆر ​​سەرکەوتوو” وەسفدەکات و دەڵێت، “یەکێکیش بووە لە ئاڵۆزترین…
Total
0
Share