وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێرشەکەیان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە “زۆر سەرکەوتوو” وەسفدەکات و دەڵێت، “یەکێکیش بووە لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوو”.
پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باسلەوەدەکەن ئێران پێش هێرشەکانی ئەمریکا، یۆرانیۆمێکی زۆری پیتێندراوی لە وێستگە ئەتۆمییەکان لابردووە، راست نین و هەواڵگریی ئەمریکاش ئەمەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.
وتیشی، ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات و یەکێکیش بووە، لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوو کە ئەنجامدرابێت.