هەرێمی كوردستان.. لە 24 كاتژمێردا شەش توشبووی كۆرۆنا مردوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 107 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، تەنها یەك كەسیش بە هەمان هۆكار مردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ دووشەممە 5ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 107 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 50 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا شەش توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە دووانیان لە پارێزگای هەولێر و چواری تریان لە دهۆك بوون.”

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 982 كەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدەل بەرواری: 90%ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەیانەوێت مووچەکانیان لە بەغدادەوە بدرێت

بەدەل بەرواری چالاکوانی مەدەنی لە بادینان یاداشتێک ئاراستەی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەکات سەبارەت…
Total
0
Share