شایستەی دارایی ماوەی کارمەندانی سەرژمێریی دابەشدەکرێت؟

بەپێی زانیارییەکان، بڕێکی شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێریی گشتیی عێراق لە هەرێمی کوردستان ماوە کە دابەشبکرێت.

لەوبارەیەوە یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر، لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕێک پارە وەک شایستەی دارایی ماوە کە بدرێت بە کارمەندانی سەرژمێری.

وتیشی، کارمەندانی پرۆسەکە لە پارێزگاکانی عێراق، تەواوی پارەکەیان وەرگرتووە؛ بەڵام لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا دوو بەشی پارەکە دابەشکراوە و ئەو بڕەپارەیەی دیکە، لەلایەن بەغدادەوە نەنێردراوە.

لەبارەی هۆکاری نەناردی ئەو بڕەپارەیەی کە ماوە، ئەو یاریدەدەرە وتی، “حکومەتی عێراق لەجیاتیی دوو مانگ، گرێبەستی یەک مانگی ئەژمارکردووە بۆ کارمەندانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا بەپێی گرێبەست، دەبێت پارەی دوو مانگ ئەژماربکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share