یه‌كێتى و پارتى: هەڵبژاردنى په‌رلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا بكرێت

یه‌كێتى و پارتى كۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانیان ‏تاوتوێكرد، هاوڕابوون كە پێویستە هەڵبژاردنەكە لە كاتی خۆیدا بكرێت و ئامادەسازیی ‏نیشتمانیی پێویست بكرێت، تێگەیشتنی هاوبەشیش لەسەر میكانیزمە یاسایی و سیاسیەكان ‏بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەبێت.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، لە چوارچێوەی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی ‏هەردوو حزب، شاندێكی تایبەتی یەكێتیی و پارتی لەسەر پرسی دەستور و هەڵبژاردن و ‏كۆمسیۆن، كۆبوونەوە، هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ‏كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت.‏

بڕیادراوە لە هەفتەی داهاتووەوە كۆبونەوەكان بەردەوام بن.‏

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونەوەكە‌:‏

ڕاگەیەندراوی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ‏لەسەر پرسی هەڵبژاردن و دەستوور و كۆمسیۆن

لە چوارچێوەی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی ( ی.ن.ك) و ( پ.د.ك)، ئەمڕۆ 5ی ‏كانونی دووەمی 2022 شاندێكی تایبەتی یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی دەستوور و ‏هەڵبژاردن و كۆمسیۆن، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) لە شاری سلێمانی ‏كۆبوونەوە، هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە هەڵبژاردنەكانی په‌رلەمانی كوردستان لە ‏كاتی خۆیدا بكرێت و ئامادەسازیی نیشتمانیی پێویست بكرێت، تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر ‏میكانیزمە یاسایی و سیاسییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەبێت .‏

هەردوولا كۆكبوون پێكەوە كار بۆ بەهێزكردنی متمانەی هاوڵاتییان بە پرۆسەی ‏هەڵبژاردن تۆكمەتر بكرێتەوە و پرۆسەیەكی شەفاف و سەركەوتوو بێت.‏

هەروەها هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە بەپێی ڕێككەوتنی سیاسی 5ی 3ی 2019ی ‏نێوان هەردوولا و كۆبوونەوەكانی ئەم دواییانەی هەردوو حیزب بە گیانی برایەتی و ‏تەبایی هەنگاوە پێویستە كرداری و یاساییەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی باڵای هەرێمی ‏كوردستان بهاوێژرێن.‏

بڕیاریشدرا لە هەفتەی داهاتووەوە كۆبوونەوەكان بەردەوام بێت.‏

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان

‏5ی كانونی دووەمی 2022‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم كێشەی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون یەكلایی دەكاتەوە

سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لەبارەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون، بڕیارەکانی خۆی…
زیاتر ببینە

بە چەند قۆناغێک قەرەبووکردنەوەی کاسبکارانی دارەسووتاوەکە جێبەجێدەکرێت

بە چەند قۆناغێک قەرەبووی کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکە جێبەجێدەکرێت بەپێی ئەو خەمڵاندنەی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دیاریدەکات. عەتا محەمەد، بەڕێوەبەریی…
Total
0
Share