چەند لیژنەیەک سەرپەرشتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێم بۆ عێراق دەکەن

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، چەند لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن و لە کاتی گەڕانەوەیان خزمەتیان دەکەن.

لەو بارەیەوە عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، “هەماهەنگیمان لەگەڵ دامەزراوە تەندروستی، پەروەردەیی و خزمەتگوزارییەکانی دیکەدا کردووە بۆ پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێم پێویستن”.

ئەوەش لە چوارچێوەی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا دێت کە بڕیاردرا لەمساڵدا تەواوی ئەو کەمپانەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و هاوڵاتییانی عێراقی تێدا نیشتەجێن دابخرێن و ئەو خێزانانەی لە ساڵی 2014 ئاوارەی ئەو کەمپانەبوون بگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان، هەروەها بڕیاریشدرا کە هەر خێزانێک بگەڕێتەوە بڕی چوار ملیۆن دیناری پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم دەست پێدەکات و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە ئەو بابەتانەی بڵاوکردەوە کە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانیی قۆناغی نۆ داخڵن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا

لەم مانگەدا سێ رۆژ دەكرێتە پشووی فەرمی لە عێراق. بەبۆنەی ساڵیادی سەركەوتن رۆژی یەكشەممە 10ی كانونی یەكەم پشووی…
Total
0
Share