تەیف سامی واژووی لەسەر مووچەی مانگی چوار کرد

وەزیری دارایی عێراق، واژووی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم کرد.

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، لەئێستادا نووسراوی خەرجکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆران، لای تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نەماوە و رەوانەی بانکی ناوەندیی عێراق کراوە بۆ دەستکردن بە تەمویلکردنی پارەی مووچە.

لە ناوەڕاستی مانگی پێنجداین و تائێستا، مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران دابەشنەکراوە؛ پێشتریش میدیا عێراقییەکان باسیانلەوەدەکرد، هۆکاری دواکەوتنی مووچەی ئەو مانگە، بوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچە و کێشە لە بڕی داهاتی ناوخۆی هەرێم بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان بە توندی ئیدانە دەکەین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لەڕێگەی…
Total
0
Share