تەندروستیی سلێمانی: تووشبووی نوێی سالاسیمیا بەڕێژەی بەرچاو رووی لەکەمی کردووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، حاڵەتەکانی تووشبووی نوێی سالاسیمیا بەڕێژەی بەرچاو رووی لەکەمی کردووە و لە ساڵی 2023دا تەنها سێ تووشبووی نوێ لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی لەساڵی (2023) تەنها (3) حاڵەتی تووشبووی نوێ سالاسیمیا لەپارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، “بەپێی ئەو پلانەی کە بۆ کەمبوونەوە و رێگڕیکردن لە  توشبوون بە سالاسیمیا دانراوە، بەهۆی جێبەجێکردنی رێکارەکان حاڵەتەکانی تووشبووی نوێی سالاسیمیا بەرێژەی بەرچاو رووی لەکەمی کردووە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رێکارانەی دەگیرێنە بەر، بریتین لە  “پشکنینی پێش هاوسەرگیری بۆ هەموو ئەو هاوڵاتییانە بکرێت کە تازە ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن یان پشکنین بۆ دایکانی دووگیان کە دایك یان باوك توشبووی سالاسیمیابوون بۆ دڵنیابوون لەسەلامەتی کۆرپەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: دوای چەندین ساڵ حوکمڕانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم پلانی خۆی لە هەموو کوردستان جێبەجێدەکات و بۆیەکەمین جار دوای چەندین…
Total
0
Share