دوای هەشت مانگ لە بەندکردنی بە تۆمەتی سیخوڕی، هندستان کۆترێکی ئازادکرد

دوای هەشت مانگ لە دەستگیرکردنی هندستان کۆترێکی چینی ئازادکرد.

لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، لە نزیک بەندەری مۆمبای هێزە ئەمنییەکان کۆترێکیان دەستگیرکرد کە دوو ئەڵقە لە پێیەکانیدا بوو و چەند وشەیەکی چینی لەسەر نووسرابوو.

هێزە ئەمنییەکاند هەر زوو گومانیان بۆ ئەوەچوو، کۆترەکە کاری سیخوڕی پێکرابێت، هەر بۆیە دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەی ڤێتێنەری لە مۆمبای کرا.

دوای هەشت مانگ لە لێکۆڵینەوە حکومەتی هندستان بۆی دەرکەوت کۆترەکە کۆتری سیخوڕی نییە، بەڵکو کۆتری پێشبڕکێی تایوانییە و رێگەی لێهەڵە بووە و هاتووەتە ئاسمانی هندستان، هەر بۆیە ئازادیکرد.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەبارێن

بابەتی دواتر

هێلیکۆپتەرێکی پۆلیس لە تورکیا کەوتەخوارەوە و دوو سەرنشینی گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

پەیمانگای توێژینەوەی گەردوونناسی و جیۆفیزیکیی عەرەبی رایگەیاند، بەپێی ئەو پێوانە گەردوونیانەی کردوویانە یەکەم رۆژی مانگی زیلقیعدە دەکەوێتە یەکشەممەی…
Total
0
Share