وشەی ساڵی 2020 دیاریكرا

كۆرۆنا بووە هۆی داخستنی زۆرێك لە بازاڕەكان لە جیهاندا

وەرگێڕی فراوانی بەریتانی تایبەت بە فەرهەنگی زمانی ئینگلیزی (كۆلینز) ئاشكرایكرد ئەو وشەیەی زۆرترین جار لە ساڵی 2020دا بەكارهێنراوە (lockdown)ە، كە واتای كەرەنتین دەگەیەنێت و ئەمساڵ زۆرێك لە وڵاتانی جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە گرتیانەبەر.

شارەزایان لە فەرهەنگەكەدا زیاتر لە 250 هەزار بۆنەیان بۆ بەكارهێنانی وشەی (lockdown) لە ساڵی 2020دا ئاشكراكرد، لەبەرامبەر تەنها چوار هەزار بەكارهێنانیدا لە ساڵی پێشتر.

بەپێی سایتی فەرهەنگەكە وشەی (lockdown- كەرەنتین) لەلایەن كۆلینزەوە وەك وشەی ساڵی 2020 دیاریكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: خەڵک حەزدەکەن هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕۆبۆتە مێینەکاندا بکەن

ئەنجامی توێژینەوەیەکی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، مرۆڤەكان لە کاتی میوانداریکردن و خزمەتکردنیان لە هۆتێلەکاندا، پێیانخۆشە لەگەڵ ڕۆبۆتە مێینەکاندا قسەبكەن، نەک…
Total
0
Share