ئەگەر لە دوای خواردن ئازارت هەبوو پشتگوێی مەخە

کاردانەوەی نەرێنیی جەستە دوای خواردن و خواردنەوە و بوونی ئازار ئاماژەیە بۆ بوونی کێسەی تەندروستی و پشتگوێی مەخە.

پسپۆڕێکی خۆراک میخایل گینسبۆرگ لەوبارەیەوە دەڵێت، لە دوای خواردنەوەی چا و قاوە ئەگەر ئازاری بەشی خوارەوەی پشتەسەرت هەبوو نیشانەیە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

دەڵێت، دوای نانخواردن بوونی ئازار لە سکدا تەنها نیشانە نییە بۆ کێشە لە کۆئەندامی هەرس بەڵکو بەپێی شوێنی ئازارەکە و هەر جۆرێکی خواردنەکە دەگۆڕێت.

بۆ نمونە یەکێک لە نیشانەکانی بەرزی پەستانی خوێن ئازاری پشتی سەرە، دوای خواردنی لیمۆ، بیرە، قاوە و چا.

ئەگەر کەسێک خوی گرتبێت بە خواردنی گۆشت و هەستی بە ئازار کرد لە جومگەکاندا نیشانەیە بۆ نەخۆشیی زراو.

ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە هەستکردن بە ئازار لە لاتەنیشتی ڕاستی بەشی خوارەوەی سک دوای خواردنی گۆشت و بەرهەمەکانی هەویر، ئاماژەیە بۆ نەخۆشیی لە پەنکریاس و زراو.

دەڵێت، “ئەگەر دوای خواردنەوەی شەربەتی میوەکان و خواردنە مزرەکان و ئەو خواردنانەی بەهاراتییان تێدایە هەست بە ئازار کرا لە سکدا ئاماژەیە بۆ هەوکردنی گەدە و برینی گەدە”.

بابەتی پێشتر

زیانەکانی ئاگرەکەی پاڵاوگەیەکی نەوت ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share