تەمەنی فەیسبووک بووە 20 ساڵ

ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی وەک سەکۆیەک بۆ گەنجان دروستکرا 20 ساڵی تەمەنی تێپەڕاند، ئەرکەکەشی لە تەنها بوونە شوێنێکی کۆبوونەوەی گەنجان گۆڕدرا بۆ تۆڕێکی گەورەی کۆمەڵایەتی.

تۆڕەکە لەلایەن مارک زوکەربێرگ و سێ هاوڕێیەوە لە 4ی شوباتی 2004 بە ناوی thefacebook.com دەستیپێکرد و لە سەرەتادا تەنها بۆ خوێندکارانی کۆلێژی هارڤارد سنووردار بوو، دواتریش بە رووی خوێندکارانی زانکۆکانی دیکەی ئەمریکادا کرایەوە بەر لەوەی لە ساڵی 2006دا بەڕووی جیهاندا بکرێتەوە.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە، گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هات لەماوەی 20 ساڵدا، فەیسبووک بووە شوێنێک بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هەر کەسێک، لە هەر شوێنێک و لە ساڵی 2023دا راپۆرتێک بڵاوکرایەوە و ئاماژەی بەوەکردبوو، مانگانە زیاتر لە 3 ملیار کەس بەکارهێنەرین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند و 20 کەس گـ.ـیانیانلەدەستدا

دەسەڵاتی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە ئەفغانستان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری ئەفغانستانی هەژاند. دەسەڵاتەکە رایگەیاند، بومەلەرزەکە بە…
Total
0
Share