فەڕەنسا: سێ سەربازمان لە مالی كوژراون

كۆشكی سەرۆكایەتیی فەڕەنسا ئاشكرایكرد، سێ سەربازی وڵاتەكەیان لە مالی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە كوژراون.

كۆشكی ئیلیزی، سەرۆكایەتیی فەڕەنسا ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی كانونی یەكەم، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە سێ سەربازی فەڕەنسی لە وڵاتی مالی كوژراون.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بۆمبەكە بە كاروانێكی لیوای “Thierville-sur-Meuse” تەقیوەتەوە، لەكاتی بەشداریكردنیان لە ئۆپراسیۆنێك لە ناوچەی هۆمبۆی لە مالی.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژنامەكانی فەڕەنسا باسیان لەوەكردبوو، بەرپرسانی فەڕەنسا بە نیازن ژمارەی هێزەكانیان لە مالی كەم بكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوری وه‌زیری پێشووى دانیمارك زیندانی ده‌كرێت

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوریی دادگایه‌كی دانیمارك سزای زیندانیكردنى بۆ وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد. كه‌ناڵى”بی بی سی”ى…
Total
0
Share