سەرۆكایەتیی وڵاتی نامبیا كۆچی دوایی سەرۆكی وڵات بە نەخۆشی رادەگەیەنێت.
نووسینگەی سەرۆكایەتیی نامبیا بڵاویكردەوە، حاجی جینجوب-ی سەرۆكی وڵات لە كاتژمێر 00:04ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی (لیدی بوهامبا) كە لەوێ چارەسەری وەردەگرت كۆچی دواییكردووە.
مانگی رابردوو نوسینگەكەی، تووشبوونی جینجوب (تەمەن 82 ساڵ)ی بە نەخۆشیی شێرپەنجە راگەیاند.