وێنە.. پیاوێک دەیان کیلۆمەتر بە پاسکیل دەبڕێت تا چەند وێنەیەک بە نەخشە دروستبکات

پاسکیلسوارێک بەناوی “ئەنتۆنی هویت” ڕێگایەکی 120 کیلۆمەتری لەناو شاری لەندەن دەبڕێت، تا نەخشەی بڕینی ڕێگاکەی وەک وێنەیەک دەربچێت.

ئەنتۆنی بە “پیکاسۆی پایدەرلێدەر” ناسراوە و پێشتریش چەندین هەوڵی هاوشێوەی هەبووە، بۆ دروستکردنی چەند وێنەیەک.

لە کۆتا کاریدا ئەنتۆنی، هەوڵیداوە بە کارە جیاوازەکەی داهاتێک بۆ ڕێکخراوی خێرخوازی Movember کۆبکاتەوە، کە ڕێکخراوێکە بۆ هاوکاری پیاوانی کارساز و سەلامەتی دەرونیان.

لە کۆتا کاریدا ئەو پیاوە بەریتانیە، ماوەی هەشت کاتژمێر لە پایتەختی وڵاتەکەی پایدەری لێدا، تا بەهاوکاری بەرنامەی strava tourism بتوانێت دەموچاوی پیاوێک بکێشێت.

ئەنتۆنی پێشتریش بە ڕێگاڕۆشتن بە پاسکیل توانیبووی وێنەی بابە نوئێل و ئاسکێک بکێشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەیرانی ئاووهەوا ئاڵای مەترسیداریی سوور بەرزدەکاتەوە.. کارەسات هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

توێژینەوەیەکی ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و دەریاکان ئاشکرایکردووە، لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا ئاستی ئاوەکانی دەوروبەری…
زیاتر ببینە

بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لەبارەی رۆژئاڤا

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی رۆژئاڤا بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەی ئەو وڵاتانەدا هاتووە،…
Total
0
Share