بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ساڵی نوێوە پەیڕەوكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە مانگی رەمەزاندا پێویستە ئیلهام لە ماناكانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەربگرین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “لەم مانگەدا پیرۆزەدا پێویستە…
Total
0
Share