كاروان یاروەیس: هەردوو باجی سەر كارتی مۆبایل و سەفەركردن رەتكرانەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، دوای هەوڵەكانیان شەوی رابردوو بڕگەی تایبەت بە هەردوو باجی سەر كارتی مۆبایل و سەفەركردن لە پرۆژەی بودجەدا رەتكرایەوە.

شەوی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12 ماددەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 پەسەندكرد، ماددەیەكیشی رەتكردەوە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای هەوڵەکانی لیژنەكەیان، بڕگەی زیادکردنی باج لەسەر کارتی مۆبایل و دانانی باجی 25 هەزار دینار بۆ هەر هاوڵاتییەک كە لە فرۆکەخانە سەفەر دەکات رەتکرایەوە.

بڕگەكە وەك پێشنیار لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامانجی زیادكردنی داهات زیادكرابوو، بەڵام شەوی رابردوو دوای خستنە دەنگدانیەوە، دەنگی پێویستی نەهێنا و رەتكرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share