وەزارەتی كارەبا لەبارەی نرخی كارەباوە روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی كارەبای هەرێم دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی كارەبا رەتدەكاتەوە و روونكردنەوەش لەسەر سیستمی پریپەید دەدات.

وەزارەتەكە لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت، دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار دوورە لە راستییەوە و، کرێی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لە هەموو شوێنێک بە بازاڕ و ستییە ئاساییەکانیشەوە هەمان نرخی جارانە و وەک خۆیەتی.

وەزارەتی کارەبا تەنیا بۆ ستییە گرانبەهەکانی بە سیستەمی پریپەید، کارەبایەکی 24 کاتژمێرییان هەیە و موەلیدەی ئەهلییان نییە، بڕیاری داوە هەر کیلۆواتێکی کارەبا بە 156 دینار ئەژمێر بکرێت، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە.

ئەوەشی روونكردەوە، سیستەمی پریپەید تەنیا بۆ زیاترکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و چارەسەرکردنی گرفتی قەرزی کارەبایە، بەهۆیەوە پێدانی کرێی کارەبا دەبێتە پێشوەختە.

وەزارەتی كارەبا ئاشكراشیكرد، ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم گەیشتووەتە نزیکەی (7400) مێگاوات، بەڵام بەهۆی کێشەی سووتەمەنی و نەختینەوە، ئێستا کەمتر لە (4200) مێگاوات بەرهەم دێت. سیستەمی پریپەید بەشێکی زۆری ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات و بەرەو دابینکردنی كارەبایەكی باشتر بۆ هاوڵاتیان هەنگاو دەنێین.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی سیستەمی پریپەید ماوەی ساڵێكە دەستیپێکردووە و، تائێستا لە ستییەکانی گوندی ئیتاڵیی یەك و فیوچەر ستی و پارک ڤیو و جیهان ستی و گوندی لوبنانی و دریم سیتی و نازناز ستی و كواترۆ تاوەر و رۆیا تاوەر و بازاڕی لەنگە لە هەولێر و بازاڕی دهۆک و ئەڤرۆ سیتی و بازاڕی عەلوەی سلێمانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: رۆژانی هەینی و پشووەکان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، تاوەکو مانگی تشرینی دووەم، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە چەند شوێنێک قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: تکایە لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئارامیی خۆتان بپارێزن

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە گەرمیان بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاریگەریی لەسەر زۆربوونی ڕێژەی تاوان هەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان هۆشدارییەکی…
Total
0
Share