دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوێکی تەقەکردنی راگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر، توانیان تۆمەتباری رووداوی تەقەکردن لە هاوڵاتییەک دەستگیربکەن.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا ئەوەش هاتووە، رووداوەکە لە گەڕەکی ئەقاری سلێمانی 30ی1  کاتژمێر 12:45ی شەو روویداوە و پاش ئەوەی هێزەکانی ئاسایش چوونەتە شوێنی رووداوەکە، هاوڵاتییەک بریندارکرابوو، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ئەنجامدرا و توانرا تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیربکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییان لەبارەی شوقە و خانووەوە ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان، هاوڵاتییانی سنوورەكە لەبارەی مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی خانوبەرەوە ئاگاداردەكاتەوە. لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی…
Total
0
Share