سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: بەغداد دەتوانێت پێش جەژن مووچە ڕەوانەبکات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەغداد دەتوانێت پێش جەژن مووچە ڕەوانە بکات.

ئەو سەرچاوەیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دەستکرا بە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئایار و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان و ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، تەواودەبێت.

وتیشی، تاوەکو مانگ تەواونەبێت، نازانرێت کۆی داهات چەند بووە تا داهاتی نانەوتیی لێدەربهێندرێت و وەزارەتی دارایی عێراقیش ئەمە دەزانێت؛ بۆیە بەغداد دەتوانێت پێش جەژن مووچە ڕەوانە بکات و پاش جەژن داهاتی نانەوتیی پێبگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە…
Total
0
Share