وەزارەتی پێشمەرگە هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی دەستپێکرد

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لەژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە، هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین دەستیپێکرد.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاشکرایکرد، لەژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە، هەڵمەتێکی پێدانی ڤاکسینی دژ بە پەتا وەرزییەکان لە یەکە سەربازیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیپێکردووە، هەڵمەتەکەش لەلایەن بەشی پزیشکیی یەکەکانەوە ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ 17ی تشرینی یەکەمی 2025، بەشی پزیشکیی لیوای 4ی پیادە هەستان بە پێدانی ڤاکسینی دژ بە پەتا وەرزییەکان بە ئەفسەران و پێشمەرگەکانی لیواکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە هەڵمەتەکە سەرجەم یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بگرێتەوە، پێش هاتنی وەرزی سەرما هەڵمەتەکە کۆتاییدێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتەکە ئارەزوومەندانەیە، واتا هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک دەتوانێت ڤاکسینەکە وەربگرێت، یاخود رەتیبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share