ئەمڕۆ 127 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت.
رۆژی 22ی نیسانی 1898 یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی “کوردستان” لە قاهیرەی پایتەختی میسر بڵاوکرایەوە.
رۆژنامەکە لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان بڵاوکرایەوە و لە ماوەی پێنج ساڵدا 31 ژمارەی لێ دەرچووە
ماوەی چەندین ساڵە رۆژی 22ی نیسان بە رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی دیاریکراوە و پەرلەمانی کوردستانیش رۆژی 21ی نیسانی 2021 بە دەنگی 101 پەرلەمانتار پێشنیازەبڕیاری رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی پەسەندکرد.
بەپێی ئاماری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان هەزار و 491 دەزگای میدیایی جۆراوجۆر هەن.