سێ بژاردە لەبەردەم بایدندایە و دەبێت یەکێکیان پەسەند بکات

دوای هێرشەکەی رۆژی یەکشەممە کە کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا و سێ سەربازی ئەمریکی کوژران، ئەمریکا چەندین جار و لە رێگەی چەندین کاربەدەستی وڵاتەکەوە دووپاتکرایەوە کە وەڵامیان دەبێت، بەگوێرەی زانیارییەکانیش سێ بژارە لەبەردەم بایدندایە و دەبێت یەکێکیان پەسەند بکات.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە نێوان لێدانی راستەوخۆ بۆ سەر تاران، لێدان لەو گروپانەی کە سەر بە ئێران هەژمار دەکرێن، (سەرەڕای ئەوەی تاران رەتی دەکاتەوە پشگیری هیچ گروپێک بکات لە دەرەوەی هێزەکانی خۆی) و زیادبوونی فشارە داراییەکان بۆ سەر ئابوریی تاران، واشنتۆن لە گونجاوترین بژاردە دەگەڕێت بۆ تۆڵەکردنەوەی هێرشەکەی سەر سەربازەکانی.

دوێنێ سێشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، بڕیاری داوە سەبارەت بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی کوژرانی سێ سەرباز لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە هێزەکانی ئەمریکای لە ئوردن کردە ئامانج، بەڵام هیچی دیکەی نەوت.

ئەمیر سەعید ، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا تاران بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە کە زەوی و زار و بەرژەوەندییەکانی، یان هاوڵاتییانی لە دەرەوەی وڵات بکاتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

کەلار.. ساڵڕۆژی شەهیدبوونی لیوا حسێن مەنسور بەرزڕاگیرا

بابەتی دواتر

618 ملیار دینارەکە گەیشتە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

450 گۆڕ لە ئۆكرانیا دۆزرانەوە

ڕاوێژكارێكی سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا بڵاویكردووەتەوە كە زیاتر لە 450 گۆڕ لە نزیك شارێكی ئۆكرانیا دۆزراونەتەوە. میخایلۆ پۆدۆلیاك ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share