حكومەتی ڕوسیا ڕێگە بە سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن نادات بچێتە وڵاتەكەیەوە

دەیان بەرپرسی ژاپۆن لەسەروویانەوە سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە، ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ڕوسیا، هۆكارەكەش پەیوەندی بە بڕیارێكی ژاپۆنەوە هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، وەك بەرپەرچدانەوەی بەشداریكردنی ژاپۆن لە سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیادا، ئەو بڕیارەی بەرامبەر بە كاربەدەستانی ژاپۆن دەركردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت، “حكومەتی فومیو كیشیدا هەڵمەتێكی بێپێشینەی دژی ڕوسیا بەرپاكردووە و ڕێگە بە گوتاری قبوڵنەكراو دژی یەكێتیی ڕوسیا دەدات لەوانە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “ژاپۆن كاردەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیی دراوسێیەتیی باش و زیانگەیاندن بە ئابوریی ڕوسیا و پێگەی جیهانیی وڵاتەكە، ئەوەش لەڕێگەی كەسایەتیی گشتیی ژاپۆن و پسپۆڕ و نوێنەران و میدیای ئەو وڵاتەوە”.

بڕیارەكەی ڕوسیا 63 كەسایەتیی ژاپۆنی دەگرێتەوە، لەوانە فومیو كیشیدا سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە و ژمارەیەك لە وەزیر، دیپلۆماتكار، ڕۆژنامەنووس و مامۆستای زانكۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: هیچ کەسێک بەتەواوی پارێزراو نابێت تاوەکو هەمووان هەلی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لە گرنگیی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە لەگەڵ…
Total
0
Share