ناوەڕۆکی یەکەمین دانوستانی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاشکرادەکرێت

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ناوەڕۆکی یەکەمین دانوستانی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاشکراکرد.

ئەلیما رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی نێوان لیژنەی باڵای سەربازیی ئەمریکا و عێراق بەڕێوەچوو، هەردوولا باسیان لە چۆنیەتی گواستنەوەی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داعش بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دوولایەنەی بەردەوام کرد.

کۆبوونەوەی ئەو لیژنانە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق تێیدا بەشداربوون لەدوای ئەو زنجیرە هێرشانە دێت کە دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و دەنگێکی زۆر لە عێراق دروستبووە کە داوای کشانەوەی ئەو هێزانە دەکەن.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی پێنجوێن شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

وشکبوونەوەی پێست و خورانی پێستی سەر نیشانەی چ نەخۆشییەکە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگاى فیدراڵى كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیار له‌سه‌ر دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌دات. بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌…
Total
0
Share