وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق گەیشتە هەرێم

وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق گەیشتنە هەولێر و بڕیارە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بمێننەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بە مەبەستی وردبینیکردن و چاودێرییکردنی داتاکانی دارایی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە گەیشتوونەتە هەولێر.

ئاشکراشیکرد، وەفدەکە لەماوەی مانەوەیاندا لەگەڵ تیمی چاودێریی دارایی هەرێم، پێداچوونەوە و وردبینی بە لیستی داهات و خەرجیی تایبەت بە چارەکی دووەمی ئەمساڵ دەکەن.

بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی کاری وەفدەکە، راپۆرتێکی هاوبەش ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و هەرێم بکەن، کە ئەمەش کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە داراییەکانی هەردوولا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەڕەنگەرێک: مووچە دابەشبکرێت دابەزین و بەرزبوونەوەی زێڕ کاریگەریی لەسەر بازاڕی ئێمە نابێت

زەڕەنگەرێک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێندەی دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا کاریگەری لەسەر جوڵاندنی بازاڕی زێڕ هەیە، هێندە بەرزبوونەوە یان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ رێوشوێن بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی سووری دانیشتووی هەرێم رادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێوشوێنی تایبەت بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی سووری دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەگیرێتەبەر. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share