بەرهەم ساڵح لە نەتەوەیەکگرتووەکان کۆتایی تیرۆری لە عێراق بەستەوە بە کۆتای گەندەڵییەوە

سەرۆککۆماری عێراق لە 76مین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمریکا وتارێکی پێشکەش کرد و کۆتایی تیرۆری لەناوچەکەدا بەستەوە بە کۆتایی گەندەڵییەوە و هاوکات داوای هاوپەیمانێتییەکی کرد بۆ هاوکاریی عێراق.

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە وتارەکەیدا کە بەزمانی کوردی و عەرەبی پێشکەشیکرد، باسی لە چەند تەوەرێکی پەیوەست بە دۆخی عێراق و ئایندەی ئەو وڵاتە کرد و ڕایگەیاند، “نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆڵی کاریگەر دەگێڕن لە بەرەنگاربوونەوەی ناکۆکی و ئاڵنگارییەکان”.

ساڵح ڕایگەیاندووە، ” ئێمه‌ له‌ عێراق سه‌رباری لاوازیی ژێرخانی ته‌ندروستی كه‌ به‌رئه‌نجامی جه‌نگ و وێرانكاریی چه‌نده‌ها ساڵی رابردووی وڵاته‌كه‌مانه‌، زۆر ڕێوشوێنی ته‌ندروستی پێویستمان بۆ زاڵبوون و كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكه‌ گرتۆته‌به‌ر، توانیومانه‌ توانای دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه‌ له‌ پێشكهێشكردنی چاره‌سه‌ر و رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی بۆ هاووڵاتییان؛ وڵاته‌كه‌مان له‌ پێشه‌نگی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا بووه‌ كه‌ ده‌ستپێشخه‌ری “كۆڤاكس” ی په‌س‌ند كردووه‌ له‌ پێناو دابینكردنی فاکسین بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییه‌كانی و هاووڵاتییانی بێگانه‌ی نیشته‌جێی سه‌ر خاكه‌كه‌ی”.

سەبارەت بە جەنگە بەردەوامەکانی چەند ساڵی ڕابردووی عێراق، بەرهەم ساڵح وتی، “به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌‌ 40 ساڵی رابردوودا وڵاته‌كه‌مان تووشی گه‌لێك جه‌نگ و گه‌مارۆ و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ بووه‌، گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال و گۆڕە‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و به‌كارهێهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و وشككردنی زۆنگاوه‌كان و تیرۆر و تۆقاندن بووەته‌وه‌، ئێمه‌ له‌ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و مه‌رگه‌ستانانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووین؛ توانیمان شاره‌كانمان له‌ چنگی داعشی تیرۆرست رزگار بكه‌ین و جیهانیش له‌ شه‌ڕەنگێزی ئه‌و هێزه‌ تاریكپه‌رسته‌ بپارێزین، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی خه‌بات و ماندووبوونی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان بوو له‌ سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌، هاوپه‌یمانیی نیوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێ و ده‌وروبه‌ریشمان هاریكارمان بوون”.

سەرۆککۆماری عێراق وتیشی، ” تاكه‌ بژارده‌ی به‌رده‌ممان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتیوانیان لێده‌كه‌ن و پاڵپشتی داراییان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، هاریكاری و هاوئاهەنگی نێوانمانه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌كه‌ و كاریگه‌رییه‌ مه‌ترسیداره‌كانی، زۆر پێویسته‌ قه‌ره‌بووی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر بكه‌ینه‌وه‌ و گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین كه‌ ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه”.

لە وتارەکەیدا بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، “ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌م كه‌ عێراق “یاسای ژنانی رزگاربووی ئێزدی” په‌سەند كردووه، به‌و ئامانجه‌ی بتوانین قه‌ره‌بووی لایه‌نی كه‌می ئێش و ئازاره‌كانی ئه‌و توێژه‌ سته‌ملێكراوه‌ی ده‌ستی داعش‌ بكه‌ینه‌وه، یاساكه‌ سه‌رجه‌م ژن و كچانی قوربانیانی ده‌ستی داعش له‌ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقیش ده‌گرێته‌وه‌”.

بابەتی پێشتر

نوسینێکی 3500 ساڵی درایەوە دەستی عێراق

بابەتی دواتر

تاوتوێی بەربەستەکانی بەردەم خانەنشینی پێشمەرگە لە بەغداد دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
12
Share