لێچوونی غازەکەی گوندی قزڵیار لەکەرکوک کۆنتڕۆڵکرا

دوای نزیکەی 20 کاتژمێر لە شکانی بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە گوندی قزلیاری پارێزگای کەرکوک توانرا لێچوونی غازەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.

دوێنێ سێشەممە بۆرییەکی غاز لە سنووری گوندی قزلیاری نێوان ناحیەی یایچی و کەیوان شکا و لێچوونێکی زۆری غازی بۆرییەکەی لێکەوتەوە و بەو هۆیەوە گوندەکە چۆڵکرا.

رووداوەکە بەهۆی کارکردنی شۆفڵێکەوە لە ناوچەکە و بەرکەوتنی بۆرییەکە روویداوە، بەهۆیەوە شۆفێری شۆفڵەکە گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوی کۆمپانیای نەوتی باکوور، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی خستنەوەگەڕی بۆرییەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share