وەزیری دەرەوەی ئێران: رێز لە سەروەری خاکی عێراق دەگرین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە داڤۆس رایگەیاند، ئێمە رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی و ئاسایشی عێراق و پاکستان دەگرین و ئەوەی کردوومانە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ئێران و عێراق و پاکستان و ناوچەکە بووە.

حسێن ئەمیر عەبدوللاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە داڤۆس لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر قسەی کرد، رایگەیاند، ئەو هێرشە بۆ سەر لایەنێکی دیاریکراوی بیانی بووە لەو ناوچەیەدا، گەر نا ئێمە هێرشمان نەکردووەتە سەر هەرێمی کوردستان و عێراق.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، “ئێمە رێز لە سەروەری پاکستان و عێراق دەگرین و هێرشەکانمان بۆ سەر هیچ کام لەو دوو وڵاتە نەبووە، بەڵکو بۆ سەر دوو لایەن بووە کە بەرپرسیارن لە تێکدانی دۆخی ناوچەکە.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەردوو وڵاتی عێراق و پاکستان لەدوای ئەوەی لە دوو شەوی یەک لەدوای یەکدا دوو هێرش ئەنجامدرا لەناو وڵاتەکانیان و ئێران بەرپرسیارییەتی خۆی راگەیاند، باڵیۆزەکانیان کشاندەوە لەو وڵاتە و ئیدانەی توندیان کرد و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵای کرد.

بابەتی پێشتر

لەژێر داروپەردووی ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی سەگێک رزگارکرا

بابەتی دواتر

کۆمکاری عەرەبی لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share