ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سوریا جێبهێڵن

ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بە خێرایی سوریا بەجێبهێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد دەستبەجێ سوریا بەجێبهێڵن، لەکاتێکدا بژاردەی گەشتە بازرگانییەکان لە دیمەشق بەردەستن.

وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانەی کە مانەوە هەڵدەبژێرن یان ناتوانن بچنە دەرەوە، پێویستە پلانی فریاگوزاری ئامادەبکەن بۆ رووبەڕوبونەوەی بارودۆخە سەختەکان و ئامادەبن بۆ مانەوەی درێژخایەن لە شوێنی خۆیاندا ئەگەر پێویست بکات.

ئەم هۆشدارییە دوای ئەو پێشهاتانەی سوریا دێت کە گرژی و ئاڵۆزییەکان پەرەیان سەند و گروپە چەکدارەکان چەندین شار و گوندی سوریایان کۆنتڕۆڵکرد و ئەمڕۆش کۆنتڕۆڵکردنی شاری دەرعایان راگەیاند.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان دەڵێت بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولمان کۆنترۆڵکردووە و پنتاگۆن ڕەتیدەکاتەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکرد چەکدارەکانیان ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام واشنتۆن ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە. بیلال کەریمی…
Total
0
Share