ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: چەند مانگێکی دیکە ئێران دەستدەکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، سەرەڕای ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دووچاری وێستگە ئەتۆمییەکانی بووەوە، ئێران لە ماوەی چەند مانگێکی دیکەدا، دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم دەکاتەوە.

رافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، “ئێران لە ماوەی چەند مانگێکدا، دەبێتە خاوەنی چەند شلەمەنییەک کە کاردەکەن بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو”.

وتیشی، رەنگە بەشێکی یۆرانیۆمەکەی ئێران، لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا لەناوچووبێت، بەڵام رەنگە بەشێکی گواسترابێتەوە، ئەمەش دەبێت روونبکرێتەوە. دەبێت بتوانین پشتڕاستی بکەینەوە و دڵنیابین لەوەی ئێستا ئێران بڕی چەند یۆرانیۆمی ماوە و لە کوێیە.

دوێنێ شەممە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، نازانن ئێستا یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لە کوێیە و رەنگە بەشێکیشی، لەناوچووبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: عەلی لاریـ.ـجانی و فەرماندەی هێزەکانی بەسـ.ـیجمان کـ.ـوشت

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، لە هێرشێکدا عەلی لاریجانی و فەرماندەی هێزەکانی بەسیج کوژران. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، عەلی…
زیاتر ببینە

ئیلـ.ـهام ئـ.ـەحمەد: حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە

ئیلهام ئەحمەد، رایگەیاند، حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە. ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و…
Total
0
Share