رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی رابردوودا، جیهان 250 ملیار دۆلار زیانی دارایی بەرکەوتووە، ئەوەش بە پێی داتایەکی کۆمپانیای (میونشن ری) ئەڵمانی.
لەنێو زیانەکاندا، بوومەلەرزەکانی تورکیا و سوریا، زریانەکانی ئەمریکا و چەند کارەساتێکی دکە بیمەکراون کە بە نزیکەی 95 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.
بوومەلەرزەکانی تورکیا و سوریا، لە وێرانکەرترین رووداوەکان بوون، بوونەە هۆی گیانلەدەستدانی 58 هەزار کەس، کۆی زیانەکان بە بەهای 50 ملیار دۆلار خەمڵێندرا و 5.5 ملیار دۆلار زیانەکانی بیمە گرتوونیەتییەوە.