عێراق دووەم خراپترین وڵاتی جیهانە لە سوتانی گازدا

بانکی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، عێراق دووەم خراپترین وڵاتی جیهانە لەڕووی سوتانی گازەوە، کە ساڵانە 10 ملیۆن تۆن گاز و جۆرەکانی بەبێ سوودلێوەرگرتن دەسوتێت.

لە ڕاپۆرتێکدا بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، “دوای وڵاتی ڕوسیا، عێراق دووەم وڵاتی جیهانە لە سوتانی گازدا، بەجۆرێک 70%ی گازی سروشتیی بەرهەمهێنراوی ئەو وڵاتە دەستوێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لەساڵی ڕابردوودا 17.73 ملیار مەتر سێجا گازی سوتاندووە، هەروەها ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن تۆن لە جۆرەکانی دیکەی پەیوەست بە گازەوە دەسوتێنێت.

عێراق خاوەنی یەدەگێکی گەورەی گازی سروستییە، کە وەک دووەم سامانی سروشتی دوای نەوت سوود لە بەرهەمهێنانی دەبینێت، بەهۆی نەبوونی پلانێکی پێشکەوتوو، بڕێکی زۆری لێدەسوتێت بەبێ سوود لێوەرگرتن.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی ئەو ئەفغانییانەی لەبەر برسێتی گورچیلەیان دەفرۆشن

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئێران: لە بری سەركوتكردن كێشەی ئاو چارەسەر بكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share