نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و بە 82 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی نەوتی خاوی برێنت 58 سەنت دابەزی کە دەکاتە 0.69٪ و گەیشتووەتە 82 دۆلار و 89 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی خۆرئاوای تەکساس 35 سەنت کە دەکاتە 0.44٪ دابەزیوە و گەیشتووەتە 78 دۆلار و 84 سەنت.

پێشتر ئۆپیک پڵەس رایگەیاندبوو، بەردەوامدەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان بەمەبەستی سەقامگیرکردنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران هەموارکرایەوە. وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، رایگەیاند، رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران و دانانیان له پایەکانیان…
Total
0
Share