سیاسییەكی دیاری عێراقی، ڕەخنەی توند لە بارودۆخی ئێستای عێراق دەگرێت و بە هۆكاری چونە دەرەوەی تواناكان ناوی دەبات.
ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە تویتێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی یەكەم نوسیویەتی، “سەیرە.. شاژنی بەریتانیا چوار داهێنەری عێراقی خەڵات كردووە، بەهۆی ئەوەی داهێنانیان لە خزمەتكردنی مرۆڤدا كردووە و دەستكەوتی نایابیان هەبووە”.
لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا ئەیاد عەلاوی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “خەڵاتكردنی ئەو عێراقییانە هاوكاتی ئەوەیە كە پشكپشكێنە و پاڵپشتیی سیاسی و نەبوونی دادپەروەری و بێسەروبەرەیی چەك وای كردووە لێهاتویی و توانا عێراقییەكان بڕۆنە دەرەوە، وڵاتەكەش توانای ڕۆڵەكانی لەدەستدەدات”.
#عجيب
ملكة بريطانيا كرمت ٤ متفوقين عراقيين ابدعوا في خدمة الانسانية بانجازات متميزة، في الوقت الذي تسببت فيه المحاصصة -المدعومة سياسياً- وغياب العدالة وفوضى السلاح المنفلت بهجرة الكفاءات والطاقات العراقية الى الخارج، ليخسر البلد جهود ابنائه في عز حاجته لهمhttps://t.co/661ouQePOj— Ayad Allawi (@AyadAllawi) January 3, 2021
ئەو وتانەی عەلاوی پاش ئەوە دێت، لە 1ی كانونی دووەمی 2021، چوار عێراقی لەلایەن شاژنی بەریتانیاوە خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا بەهۆی ئەوەی لە زانستە جۆراوجۆرەكاندا خزمەتیان بە مرۆڤایەتی كردووە.
وێنەی ئەو چوار عێراقییەی خەڵاتكراون..