وەزیری دادی عێراق پەیامێك بڵاودەكاتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵی پەسەند كرد، وەزیری دادی عێراقیش دەڵێت: “پڕۆژەیاساكە زیان لە هیچ لایەنێك نادات و ئەوانەی زیانیان پێدەگات قەرەبوودەكرێنەوە”.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق راشیگەیاند،” بە كۆی دەنگ پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی شۆڕشی رژێمی بەعسی پەسەندكرا كە تایبەتە بە گەڕانەوەی موڵك و ماڵی ئەو جووتیارانەی كە بەهۆی بڕیارەكانی بەعسەوە لێیان داگیركرابوو، كە زیاتر ناوچە جێناكۆكەكان لێی زەرەرمەندبوون”.

دەشڵێت،”ئەم پڕۆژە یاسایە هەموو ئەو بڕیارانە دەگرێتەوە كە خۆی لە 9 بڕیار دەبینێتەوە و لە ساڵی 1976 بەدواوە زەوییە كشتوكاڵییەكانی كورد و توركمانی پێداگیر كراوە”.

وەزیری دادی عێراق راشیگەیاند: “سوپاسی سەرۆك وەزیران و تێكڕای ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران دەكەم، كە بە تێكڕا دەنگیان بە پڕۆژەیاساكە داو هەر ئەمڕۆش توانرا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت”.

راشیگەیاند: “ئەو یاسایەی زیاتر لە 20 ساڵە كاری لەسەر دەكەین، هەڵوەشاندنەوەی دەستكەوتێكی گەورەیە كە دەیان ساڵە بەو یاسایە زوڵم لە جووتیارانی كورد و توركمان دەكرێت، بەدەرچوونی یاساكەش بەشێكی گەورەی پڕۆسەی بەعەرەبكردن كە لەسەردەمی ڕژێمی پێشوو جێبەجێكراوە هەڵوەشایەوە”.

لە كۆتایی وتەكانیشیدا وەزیری داد راشیگەیاند: “پڕۆژەكە بەشێوەیەك دەرچووە كە زیان بە هیچ پێكهاتەیەك لە ناوچە جێناكۆكەكان ناگەیەنێت و ئەوانەشی بەهۆی ئەم یاساییەوە زیانیان پێدەگات قەرەبوو دەكرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاكسازی لە هاتوچۆی سلێمانییەوە.. سەردانیكردنی ژوورەكان لەكاتی مامەڵەدا كەمدەكاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی ژمارەیەك بڕیاری چاكسازیی بۆ بۆ ئاسانکاریی هاوڵاتییان لە تەواوکردنی مامەڵەکانیاندا دەركرد و سەردانیكردنی ژوورەكان لەكاتی مامەڵەدا…
Total
0
Share