پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران كرا

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەرگرتنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ئاشكرادەكات.

لیژنەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقی وەرگرت.

پڕۆژەكە ئەمڕۆ 2ی نیسان بە نووسراوی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن رەوانەی لیژنەی دارایی كراوە و داواشیكردووە پەلەبكرێت لە تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن لەسەری بۆ ئەوەی لە نزیكترین دانیشتندا بخرێتە خشتەی كارەوە، وەك ئەوەی نووسینگەی مەندەلاوی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرە بەلجیكییە بەڕەگەز عێراقییەكە دەربارەی كۆچبەران هاتەدەنگ

وەزیری كۆچی بەلجیكی ڕایدەگەیەنێت، ئەو لێدوانانەی بەناوی ئەوەوە بڵاوكراونەتەوە دەربارەی سووربوونی لەسەر گەڕاندنەوەی كۆچبەرانی عێراق، بەدروستی هەمان وتەكانی…
Total
0
Share