هۆكاری دواكەوتنی مووچەی مانگی 10 دەخرێتەڕوو

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخاتەڕوو و دەشڵێت، “كێشەی زۆر لە نێوان هەرێم و بەغداد هەن و دەبوو بە بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق كێشەی مووچە چارەسەربكرایە و مووچە بنێردرایە”.

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیاكانی عێراقی رایگەیاندووە، “هەندێك لە كێشەكان دەرئەنجامی هەڵەتێگەیشتنە لە نێوان هەرێم و بەغداد و حكومەتی عێراق تێبینی لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەبووە و هەموو مانگێك كێشەی نوێ سەرهەڵدەدات و دەبووایە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مووچەخۆران بنێردرایەوە.

دەشڵێت، “پێویستە بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت چونكە دواكەوتنی كاریگەری لەسەر دۆخی هاوڵاتییان دەبێت و بەغداد تێبینی لەسەر لیستی مووچە هەبووە و ئەوەش وایكردووە مووچە دوابكەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ لێکۆڵینە لە هێرشە درۆنییەکان وەفدێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتنە هەولێر

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هەندێک سەرەداویان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەستکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.…
Total
0
Share