سامانی 1%ی ئەمریكییەكان لە سامانی هەموو چینی ناوەڕاستی وڵاتەكە زیاترە

بە گوێرەی ئەو ئامارە فیدڕاڵیانەی لە ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە ئەو دەوڵەمەندانەی 1%ی دانیشتوانی ویلایەتە یەكگرتووەكان پێکدەهێنن سامانەکەیان لە سامانی هەموو چینی ناوەڕاستی وڵاتەکە بەرزترە.

ئاماری بانکی فیدراڵی ئاماژەی بەوەکردووە، سامانی ئەو 1%ی بە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا هەژماردەکرێن، دەگاتە 38.7 ترلیۆن دۆلار، لە کاتێکدا داهاتی هەموو چینی ناوەڕاست لە ئەمریکا ناگەتە ئەو بڕە و تەنها 26%ی ئەو بڕە پارەیەیان هەیە.

ئەمریکییە کەم داهاتەکان کە لە رووی داهاتەوە 20%ی رێژەی خەڵکی پێکدەهێنن، خاوەنی نزیکەی 3%ی سامانی دەوڵەمەندەکانن.

30 ساڵ پێش ئێستا، سامانی چینی ناوەڕاستی ئەمریکا دوو هێندەی 1%ی چینی دەوڵەمەندەکان بوو.

ملیاردێرەکان ئیلۆن ماسک، جێف بیزۆس، لاری ئیڵسن، وارێن بەفێت و چەند ناوێکی دیکەن کە لە دونیادا بەناوبانگن، بەڵام زۆرێکی دیکەش هەن لەو 1% کە ناویان دیارنییە و ناوبانگیان پەیدانەکردووە.

بابەتی پێشتر

تەرمی سەرمایەدارێك لە هەولێر دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك لەبارەی پەرتەوازەیی كوردەوە هۆشداریدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share